سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌رووبه‌ر، سه‌پاندنی سزای به‌غی به‌سه‌ر “شه‌ریف محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌شتی ئیدانه كرد.
سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وای به‌غی به‌سه‌ر “شریفه محه‌ممه‌دی” وه‌كوو درۆی گه‌وره ناو بردووه و خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بووه. “شه‌ریف محه‌ممه‌دی” له ١٤ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوووه ده‌ستبه‌سه‌ر، ئه‌شكه‌نجه و له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا زیندانی كراوه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان خستووه ژێر گوشار و ناوبراویان به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. ئێستا شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و ڕێگه نه‌دراوه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بگرێت.