ئیدانەی سەرکوتی بەندکراوانی زیندانی چابەهار لە لایەن چالاکانی مافی مرۆڤەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە چالاکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەرەڕای ئیدانەی توندی بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی چابەهار، خوازیاری دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بێ لایەن لە ڕووداوەکان بوون.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە زیندانیانی ناڕازی لەو زیندانە کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوون و گیان لەدەستدانی چەندین بەندکراو لەو زیندانە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندکراوانی ئەو زیندانە بە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان و بێبش کرانیان لە سەرەتاییترین پێداویستییەکان، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو کە هێزە ئەمنیەکان بەو پەڕی توندوتیژییەوە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکان بوونەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net