ئیلام؛ دوو کرێکاری پیترۆکیمیایی چۆڤار بەهۆی دەرکردنیان لە کارەکەیان دەستیان دایە خۆکوژی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە KMMK، ڕێکەوت ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دو هاوڵاتی بەناوەکانی جەواد نەورووزی و مستەفا عەباسی خەڵکی ئیلام، لە ناڕەزایەتی دژی وەدەرنانیان لە کار و ڕانتی بەڕێوەبەری گشتی و پاراستنی پیترۆکیمیایی شاری چۆڤار سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستیان دایە خۆکوژی و بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازران و دۆخی ژیانیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: بەڕێوەبەری گشتی گرشاسبی و جێگری پاراستن ڕەحمەتوڵاهی فەرمانی وەدەرنانی پێرسۆنۆلی خۆجێی کە زۆرینەیان کرێکاری ئەم بەشەن دەردەکەن.

لە درێژەدا ڕوونی کردەوە کە: ڕەحمەتوڵاهی جێگری پاراستن لە ئەندامانی کارای ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمە لە ئیلام کە مافی کرێکارانی خۆجێی پێشێل دەکات.

شیاوی باسە کە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو کرێکارانەی کە دوایی وەدەرنان خۆیان کوشتووە بەم دوو کەسەی دواییەوو ٦ کەسن بەم ناوانە:

١. عەلی محەممەد کوریمی( ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧۲۲ ی کوردی بەچەکی گەرم

٢. محەممەد مەنسووری( ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢۲ی کوردی، لە ڕێی پەت هەڵخستن

٣. حەیدەر موحسنی باوکی دوو منداڵ( ٥ی گەلاوێژی٢٧٢٢ی کوردی

٤. ئارەش تەبەرۆک( ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی) کە وەکوو کرێکاری تایبەتی خەڵاتی وەرگرتبوو لە ڕێی بەکارهێنانی کویک فووس(Quicpfos) حەبی برینج

٥. جەواد نەورووزی(٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی) لەڕێی خۆ هەڵواسین

٦. مستەفا عەباسی (٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی) لەڕێی خۆهەڵواسین

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دواین دۆخی جەستەیی و نیشانەی زیندوومانی ئەم دو هاوڵاتییە کە بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net