ئیلام؛ ساسان چەمەنئارا هونەرمەندی کورد جارێکی دیکە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

ئیلام؛ ساسان چەمەنئارا هونەرمەندی کورد جارێکی دیکە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

ئیلام؛ ساسان چەمەنئارا هونەرمەندی کورد جارێکی دیکە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

17:43 – 9 March 2024

هەنگاو؛ شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤

ساسان چەمەنئارا، هونەرمەندی کوردی خەڵکی ئیلام و لەدەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە دۆسیەیەکی دیکە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو پێشتر سزای پەنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندربوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ساسان چەمەنئارا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران» سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هونەرمەندە وەکوو سزای دیکەش پێبژاردنی ٢٠ ملیۆن تمەنی پارەشی بەسەردا سەپێندراوە.

شایانی باسە، ساسان چەمەنئارا ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان و بۆ دووەمین جار دەستبەسەر و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ساسان چەمەن ئارا هونەرمەندی خەڵکی ئیلام لە کاتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەی ١٤٠١ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی تاران بە دادوەری سەید عەلی مەزڵووم سزای پەنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپیندرا.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net