4
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی حه‌مید یاوه‌ری كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی هه‌مه‌دان له سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، داوای پێداچوونه‌وه به حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی بۆ چواره‌مین جاری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كانیان داوای یارمه‌تیان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه.