ئێعدامی مێهران به‌هرامیان و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی سیاسی دیكه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی خه‌رمانان،مێهران به‌هرامیانبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانیسۆمه‌یره‌م، به‌ تۆمه‌تیشۆڕشی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمله‌ سێداره‌ درا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا ده‌سبه‌سه‌ر و ڕێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠١ حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌، به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا. به‌ڵام مانگی ڕابردوو دیسان له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیچالاکی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمحوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها برایمێهران به‌هرامیانبه‌ ناسناویفازڵ به‌هرامیانكه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ت حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزراوه‌ و مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی له‌ ئارادایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net