6
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار، مه‌ڵایه‌ر و زه‌نجان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئه‌رده‌شیر سوڵتان ئابادی، مه‌سعوود ناسری، سه‌جاد مورادیان و میرزاموراد ڕه‌زایی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و زه‌نجان ئێعدام كراون. هاوكات سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی موسته‌فا حاجی بابای به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی مه‌ڵایه‌ر جێبه‌جێ كراوه.