سەرمایەداری لە قووڵترین قەیرانەکانی مێژووی خۆیدایە. قەیرانێکی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسییە، کە هەر ئێستا خۆی لە پشێوی سیاسی و چوونەسەری خەباتی چینایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا نیشان ئەدات. لە کاتێکدا چینی دەسەڵاتدار هەوڵی ناشتنی مارکسیزم ئەدات، لە ڕاستیدا هیچ کات ئەوەندە لە چاو ئەمڕۆ پرسەکە پەیوەنددار نەبووە. لە بابەتەی نوێکراوەی ئالان ودز گرنگی و ڕۆڵی مارکسیزم لەمڕۆدا ڕاڤە ئەکات. لە ساڵی ١٩٩٢دا فرانسیس فوکویاما پەرتووکێکی لەژێر ناوی “کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ”، کە بووە باشترین فرۆشیی پەرتووک لەو کاتانەدا بڵاوکردەوە. بەدەنگی بەرز کۆتایی هاتنی سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم و ماکسیزم و سەرکەوتنی کۆتایی ئابوری بازاڕ و دیموکراسیەتی بۆرژوازی بانگەشە کرد. داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بە مانای ئەوە بوو چیتر لێرە بەدوا تەنها یەک سیستم ئیمکانی هەیە: ئابوری بازاڕی سەرمایەداری، بەو مانایەی، مێژوو کۆتایی هات.
دابەزاندنی وتار بە فۆرمەتی پی دی ئێف: