ئەمنییەتی شوێنی کار تەنها بە خەباتی کرێکاران بەسەر سەرمایەداران و دەوڵەتە پشتیوانەکەیاندا دەسەپێنرێت

 

ماڵپەڕینمادی ئابووریلە دوایین ژمارەی خۆیدا، بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕاپۆرتێکی هەژێنەری لەسەر پەرەسەندنی ڕووداوەکانی شوێنی کار بڵاو کردۆتەوە. ئەم ماڵپەڕە نووسیویەتی:بەپێی داتاکانی ناوەندی ئامار، ڕێژەی مردن بە هۆی ڕووداوەکانی کار لە ئێران، لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە. لە ساڵی ١٣٩٦ەوە تا ١٤٠٢، ئەم ئامارە لە ١٦٢٥ کەسەوە گەیشتووەتە ٢١١٥ کەس، واتە بە ڕێژەی ٣٠ لەسەد بەرز بووەتەوە. زیادبوونی ئەم ڕێژەیە لە ماوەی پێنج ساڵدا، زەنگێکی مەترسی جددییە بۆ سەر ئەمنییەتی کرێکاران و پێداویستییەکانی بەڕێوەبردن لە شوێنی کار.” لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە:لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا، ١٠٧٧ کرێکار لە ڕووداوەکانی شوێنی کاردا گیانیان لەدەست داوە. هەروەها، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٣دا، نزیکەی ١٠٠٠ کەس بەهۆی برینداربوون و زیان پێگەیشتن لە شوێنی کار، سەردانی پزیشکی یاساییان کردووە. لەم ژمارەیە، ٧٤٣ حاڵەتیان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ڕووداوەکانی شوێنی کارەوە هەبووە. لەم پەیوەندییەدا: بەپێی ڕاپۆرتی ئیلنا، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێودەوڵەتی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، ڕایگەیاندووە کە ساڵانە  بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت و بارودۆخی خراپی شوێنی کار، ٤٥ تا ٤٧ هەزار ڕووداو لە وڵاتدا ڕوودەن.”

خاوەنکاران بە هۆی قازانجپەرستی و چاوچنۆکییەوە، نە دەیانەوێت ئەمنییەتی شوێنی کار دابین بکەن و نە نیگەرانی لەدەستدانی کرێکارانن بە هۆی ڕووداوەکانی شوێنی نائەمنی کار. ئەوان تەنانەت لەوەش نیگەران نین کە کرێکاران لە ترسی گیانی خۆیان، واز لە کارەکەیان بهێنن. چونکە دەزانن هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن لە نێو لەشکری ملیۆنی بێکاراندا، کرێکاری تر دابمەزرێنن و لە هەمان شوێن و ژینگەی ناستاندارد و نائەمنی کار، هەر کارێکی قورس و تاقەت پروکێنیان بەسەردا بسەپێنن.

 گرنگی ڕووداوەکانی شوێنی کار لە ڕوانگەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانەوە دوو هێندەیە. هەر کرێکارێک کە گیانی لەدەست دەدات، شیرازەی بنەماڵەیەک لێک هەڵدەوەشێت. لە بنەماڵەیەکدا کە ئەگەر کرێکارێکی نافەرمی گیانی لەدەست بدات، کەسوکار و پاشماوەکانی ناتوانن مووچەی خانەنشینی وەربگرن و سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەست دەچێت.

لە زۆر حاڵەتدا، ئیدارەی کار و دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی دژە کرێکاریی کۆماری ئیسلامیش، بەمەبەستی پشتگیری لە خاوەنکاران و دەربازکردنیان لە دانی قەرەبوو بە بنەماڵەی قوربانیانی شوێنی نائەمنی کار، چاوپۆشیان لە کەمتەرخەمی و دابیننەکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار کردووە و بە پێچەوانەوە کرێکارە بریندار و زیان لێکەوتووەکانیان، بە تاوانبار لەقەڵەم داوە. لەو کارەساتانەی کە کرێکارانی ئێران بەردەوام لەگەڵی بەڕووی دەبنەوە، جیا لەو سەرمایەدارانەی کە یاساکانی ئەمنییەتی شوێنی کار پشتگوێ دەخەن و پێشێلیان دەکەن، تەنانەت وەزارەتی کار و ئەو ناوەند و دامەزراوە حکومییانەش کە بەرپرسیارێتی پشکنینی شوێنەکانی کاریان لە ئەستۆیە، لەو ڕووداوانەدا بەشدارن. ئەو ڕووداوانەی کە دەبنە هۆی مەرگی کرێکار، بە ئاسانی لەلایەن کاربەدەستە گەندەڵەکانی ئیدارەی کارەوە، بە پێشێلکردنی مافی بنەماڵە کرێکارییەکان و لە بەرژەوەندی خاوەنکاراندا چارەسەر دەکرێن. ئەگەر قوربانییەکە کرێکارێکی کۆچبەری ئەفغانستانی بێت، لەوانەیە تەنانەت لە ئامارەکانیشدا تۆمار نەکرێت. وەزارەتی کار بەمەبەستی بەرگریکردن لە سەرمایەداران، بەردەوام هەوڵ دەدات ڕێژەی ڕووداوەکانی کاتی کار، کەمتر لە ئاماری ڕاستەقینە نیشان بدات و لە گرنگی ئەو ڕووداوانە کەم بکاتەوە. تەنانەت هەموو ئەو ئامارە نیوە و ناتەواوانەش نیشان دەدەن کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دژە کرێکاری کۆماری ئیسلامی بە بەراورد لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی تر، ڕووداوەکانی شوێنی کار یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران.

 سەرمایەداران جگە لە چاوچنۆکی و کەڵەکەکردنی سەروەت و سامان بیر لە هیچی تر ناکەنەوەئەوان نایانەوێت لەپێناو دابینکردنی ئەمنییەتی شوێنی کاردا هەزینە بکەنئەگەر ڕۆژێک گوشاری خەبات و ناڕەزایەتی کرێکارانیان لەسەر نەبێت، تەنانەت ئەوە فەرامۆش دەکەن کە کرێکاریش مرۆڤە، نەک ئامرازێک لە دەستی ئەواندا بۆ بەدەستهێنانی قازانجتا کاتێک کە ئاخێزی شۆڕشی کرێکاران و کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سیستەمی سەرمایەداریی ڕانەماڵێت، ئەوە خودی کرێکارانن کە دەبێ لە فکری خۆیاندا بن و بە پشت بەستن بە خەبات و ناڕەزایەتی ڕێکخراو و یەکگرتووانەی خۆیان، دەوڵەت و خاوەنکاران ناچار بکەن کە ئەمنییەتی شوێنەکانی کار دابین بکەنکوشتاری کرێکاران لە ناوەندەکانی کار، دەبێ وەک کوشتنی بە ئەنقەست هەژمار بکرێتپێویستە خاوەنکاران وەک سەبەبکار و وەڵامدەرەوەی ڕووداوەکانی شوێنی کار بناسرێنئەمنییەتی شوێنی کاریش وەک هەر داواکارییەکی تر، تەنیا بە خەبات و هاوپشتی چینایەتی کرێکاران بەسەر سەرمایەدار و دەوڵەتە پشتیوانەکەیاندا دەسەپێندرێت.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net