بەپێی تەقویمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ٩ ی مانگی گەلاوێژ بەرابەر لەگەڵ ٣٠ مانگی جولای” ڕۆژی جیهانی خەبات دژبە قاچاخی ئینسان“ە. ئەو ڕێکخراوە ئەم ڕۆژەی لە ساڵی ٢٠١٣ دا بۆ وشیار کردنەوە سەبارەت بە کارەساتی قاچاخی ئینسان و خەبات دژبەو دیاردەیە لە تەقویمی خۆیدا تۆمار کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوە زیاتر لە دوو لەسەر سێی قوربانیەکانی بە قاچاخ بردنی ئینسان منداڵن. بە پێی ئیعتیڕافی دەبیری گشتی سازمانی ملەل قوربانیەکانی قاچاخی ئینسان لە مەودای ساڵەکانی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ بۆتە سێ بەرابەر. لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کار، زیاتر لە ٤٠ ملیۆن قوربانی قاچاخی ئینسان لە سەرتاسەری دنیادا بوونی هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە نزیکەی هەموو وڵاتانی دنیا ئاوێتەی قاچاخچێتی ئینسانن. بۆ نمونە هەموو ساڵێک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زیاتر لە ١٧٥٠٠ کەس دەبنە قوربانی قاچاخی ئینسان.
سەبارەت بە هۆکاری زیاد بوونی قاچاخی ئینسان باس کۆمەڵێک هۆکاری ئاڵۆز کراوە. لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دەبیری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا هاتوە:” تێکهەڵچوونەکان، ئاوارەبوونی ناچاری، گۆڕانی کەش و هەوا، نایەکسانی و برسیەتی بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی دەیان ملیۆن کەس لە سەرتاسەری دنیادا هەژار، پەڕاوێز خراو و ئاسیب پەزیر بن.” لەنێو هۆکارە جۆراوجۆرەکاندا کە قوربانیەکان دەکەنە نێچیری شکار چییەکانی ئینسان زیاد بوونی هەژاری و نایەکسانی و ئاوارەیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕ بەرچاو ترینیانە. بەڵام سود ئاوەری کەڵان و ئاسان لەم بوارەدا بۆتە هاندەری خاوەنانی دەسەڵات و سەروەت و یان وەک دەستئەندەرکارانی سەرەکی ئەم خەسار و موسیبەتە گەورە بە حیساب بێت. تویژەران بەراوردیان کردوە کە قاچاخی ئینسان وەک کارو کاسبیەکی لێهاتوە کە ساڵانە ١٥٠ میلیارد دۆلار قازانج و داهاتی تێدایە.
قاچاخچیەکان بۆ پێوەندی گرتن و فریودانی قوربانیەکانیان لە پاڵ شێوازە سوننەتیەکاندا کەڵکی زۆریشیان لە فەنئاوەری و ئامێرە پێشکەوتوەکان وەرگرتوە. ئەوان بە تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ژنان و منداڵان و کەسانی ئاسیب پەزیر بە شێوەیەکی شارەزایانە و بەرنامە بۆ داڕێژراو، و لەوانە لە ڕێگای توڕ و شەبەکە کۆمەڵایەتیەکانەوە پێوەندی دەگرن. قاچاخچیانی ئینسان لە وڵاتانی پێشکەوتودا قوربانیەکانیان بە وەعدە و بەڵێنی دابین کردنی کارو کاسبی بە ئیجازەی قانونی ئیقامەی هاسانەوە فرو ئەدەن و دواتر زۆربەیان دەخنە خزمەت کەسب و کاری پێوەندیدار بە سکسەوە. بەڵام دژی ئینسانی ترین جۆری قاچاخی ئینسان، بە تایبەت قاچاخی منداڵانە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەندامانی جەستەیان. ئەم جۆرە قوربانیانە تەنانەت دەرفەتیان بۆ ژیانێکی کۆیلە ئاساس نا بێت. لە وڵاتانی پێشکەوتودا قاچاخچیە سەرەکیەکان لەنێو سەرمایەدارانی کەرتی تایبەتدان. بەڵام لە وڵاتانی وەک ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی گەورە قاچاخچیەکان لەنێو خاوەنانی دەسەڵاتدان.
کۆماری ئیسلامی نە تەنیا ئامارێکی وردی لە خەبات دژبە قاچاخی ئینسان و ژمارەی قوربانیەکانی نادات بەدەستەوە تەنانەت زانیاریەکانی پێوەندیدار بەویشەوە دەشارێتەوە. لەبەر ئەوەی کە پۆلیس، سپا و بەگشتی مەئمورەکانی لەم بوارەدا ئەگەر بە شێوەی ڕاستەخۆ لەنێو سودبەرانی قاچاخچیدا نەبن، بە تایبەت قاچاخی کچان بۆ بردنیان بەرەو وڵاتانی کەنداو، یارمەتیدەری قاچاخچیەکانن و کارهاسانی بۆ کردوە دژی ئینسانیەکانیان دەکەن. تەنیا بە هەڵسەنگاندنی هەواڵی بڵاو کراوە لە دووتوێی لاپەڕەی جەنایی ڕۆژنامەکاندا دەکرێ نیشانەیەک لە چلۆنایەتی ڕوودانی ئەم تاوانە و قوربانیەکانی لە ئێران بەدەست بێنی.
ئەم کۆیلانە نەک بە شاراوەیی و بە دزیەوە، بەڵکو بە بەرچاوی دەوڵەتەکانەوە، دەکرێنە کۆیلە. یاساکانی وڵاتان و پەیمان نامە نێودەوڵەتیەکانیش بەریان بە مانەوە و تەنانەت پەرە سەندنی ئەم دیاردەیە نەگرتوە. ڕاوکردنی کچانی کەم تەمەن لە وڵاتانی دواکەوتوی سەرمایەداریدا و بوونی بە کار و پیشەی جنسی، بۆتە یەکێک لە پڕ داهات ترین کارەکان لە دنیادا. کچان و ژنان لە لایەن باندەکانی مەفیاییەوە، بە شێوەی جۆراو جۆر لە وڵاتانی ئاسیاییدا ڕادەگیرێن، پێناس و بەڵگەی شناساییان بە زۆر لێ دەسەندرێت و دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای ئوروپا. ئەوان دوای دەست دریژی کرانەسەری بە زۆری، لە ناوەندە تایبەتەکاندا بە ئامانجی بەهرەبەرداری جنسی دەکرێنە کۆیلە. لەوێ هەموو ڕێگاکانی هەڵاتنیان بەڕوودا دادەخەن و وادار بە ژیانێکی فەلاکەتباریان دەکەن. توڕەکانی قاچاخی ئینسان لە ئێران، لەپاڵ کچانی ئێراندا کچانی ئەفغانستانی پەنابەریش لە ئێران ڕاودەکەن و بە قاچاخ دیانبەن بۆ وڵاتانی کەنداو.
لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا سالانە بە هەزاران منداڵ وەن دەبن. زۆریەک لەوان و بە تایبەت ئەو ئەفغانستانیانەی کە بە شێوەی نایاسایی لە ئێراندا دەژین، بۆ دۆزینەوەی منداڵەکانیان تەنانەت ناوێرن سەردانی پۆلیسیش بکەن. لەم منداڵانە بۆ گواستنەوە و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر، بەهرەکەشی جنسی و هیتر کەڵک وەردەگرن. قاچاخچیانی ئینسان بە ئامانجی کڕین و فرۆشتنی ئەندامانی جەستە، بەکار هێنانیان لە شەڕە ناوچەییەکاندا لە لایەن ئەو گوروپە چەکدارانەوە کە زیاتر لە وڵاتانی ئافریقا چالاکن ڕەواجی هەیە، لە نمونەکانی دیکەی” بە کۆیلە کردنی مۆدێڕن“ن. ئەو کۆیلانەی کە هاسان تر و هەرزانتر لە سەردەمی بەردەداری دەکەونە بەردەست.
ئەگەرقەبوڵیبکەینکەئەوتوخمانەیدەبنەهۆکاریهەژاریوەکبێکاری،حەقدەستیکەم،بێبەشبوونلەخزمەتگوزاریکۆمەڵایەتی،گرانی،شەڕ،کارەساتەژینگەییەکانلەزومرەیمەوجودیەتومانەوەیقاچاخیئینسانن،دەبێبزانینهەمویانبەگشتیڕیشەیانلەنیزامیسەرمایەداریدایەبەتایبەتلەوڵاتانیدواکەوتویسەرمایەداریدا.