11

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەمریکا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پلانی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەو بژاردانەی لەبەردەستی دەوڵەتی ترامپدان بریتین لە پاراستنی گەرووی هورمز، جێگیرکردنی هێز لە دەوروبەری ئێران و تەنانەت کۆنترۆڵکردنی هەندێک شوێنی هەستیار. هەروەها ڕاپۆرتێکی تر باس لە ئەگەری ناردنی هێزە تایبەتەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە مەبەستی زەوت کردنی ئۆرانیۆمی پێتراوی کۆماری ئیسلامی دەکات، بەڵام هێشتا هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە ئەم بابەتە نەدراوە.