20
ژنانی گوندنشینی پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری بە کاری سەخت و تاقەت پڕۆكێنی بەرهەمهینانی خوێ، داهاتێکی زۆر کەم بەدەست دێنن و له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین.
ئەم ژنانە بەر لە هه‌ڵاتنی خۆر بە ڕێگایەکی شاخاوی دا ده‌ڕۆن، و ١٥ كیلۆمتر ئه‌بڕن تا خۆیان ده‌گه‌یننه كانیاوه‌كان، بە نۆرە و پشکێکی دیاریکراو لە ئاوی کانیاوەکان وەردەگرن و ئەم ئاوانە دەگوازنەوە بۆ شوێنێکی تایبەت کە بە چینێکی پلاستیکی داپۆشراوە درووست كراوه. دوای یه‌ك هەفتە دانانی ئاوەکە لە ژێر تیشکی خۆر، کریستاڵهكانی خوێ كۆده‌كه‌نه‌وه و بۆ فرۆشتن ده‌یگوازنه‌وه بۆ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر. ژنانی زه‌حمه‌تكێش له بیمه و ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شن و زۆربه‌یان پاش ماوه‌یه‌ك كورت تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌گمه‌ن ده‌بن.