“به‌همه‌ن نادری” شارومه‌ندی خه‌ڵكی كرماشان، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشت كرا.
به‌پێی حوكمی دادگا، “به‌همه‌ن نادری” ئه‌بێ ڕۆژی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣ خۆی به لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان بناسێنێت. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش بانگ‌كران بۆ لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كرماشان به بیانووی بڵاوكردنی بانگه‌واز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه به‌دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆنی ئازاد كرا. شایانی باسه كه “به‌همه‌ن نادری” له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دوای یه‌ك حه‌فته له زیندان ئازاد كرا.