جه‌بار عه‌زیزی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی جوانڕۆ، به بیانووی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی شاره‌داری ڕه‌وانسه‌ر و ئه‌ندامانی شۆرای شار بۆ دادگا بانگهێشت كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، جه‌بار عه‌زیزی له فایلێكی ده‌نگی دا باسی له وه‌رگرتنی ٦٠ سكه‌ی زێڕ وه‌كوو به‌رتیل له‌لایه‌ن فه‌رهاد تاب زه‌ڕ، شاره‌داری پێشوو و چه‌ند ئه‌ندامی شۆرای شاری ڕه‌وانسه‌ر له په‌یمانكارێك به ناوی یووسفی كردووه. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له دامه‌زرانی هاوژینی شاره‌دار به حه‌قده‌ستی ٢٢ ملیۆن تمه‌ن و گواستنه‌وه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن پاره له حیسابی شاره‌داری بۆ په‌یمانكارێكی دیكه كردبوو. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگییه، سكاڵا له‌سه‌ر جه‌بار عه‌زیزی تۆمار كرا به‌ڵام په‌روه‌نده‌كه به ده‌ستێوه‌ردانی مه‌لا قادر ئیمام جومعه‌ی پاوه به‌سترا و تۆمه‌تباران بێ تاوان ناسێندران. ئێستا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگا كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌سازی بۆ بكه‌ن.