9
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، میلاد محه‌ممه‌دی، برای شه‌هریار محه‌ممه‌دی، گیانبه‌بختكردووی شۆڕشی ژینا، له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: دایه مینا، دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان بانگهێشت كراوه.
به وته‌ی میلاد محه‌ممه‌دی، دایه مینا به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان” بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان كراوه. شه‌هریار محه‌ممه‌دی هاوڕیی محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده له گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان بوو كه چه‌ند ڕۆژ دوای كوژرانی محه‌ممه‌د له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره گیانی به‌خت كرد