ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز، چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سنه و له دژبه‌رانی سزای سێداره، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت و بڕیاره ڕۆژی ٢٣ی گوڵان خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه بناسێنێت.
بانگكرانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه له حاڵێكدایه كه ناوبراو پێشتر و له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی ڕابردوو، به شێوه‌ی وه‌حشیانه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات دا ئه‌شكه‌نجه كرابوو. ئه‌و چالاكه كرێكارییه بۆ ماوه‌ی ٣٥ ڕۆژ له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش و دواتر به دانانی بارمته ئازاد كرا. یه‌كه‌م جار ڕۆژی ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز بۆ دادگای ئینقلابی سنه بانگهێشت كرا و ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت.