ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خاكه‌لێوه، سێ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان به ناوه‌كانی “پیرووز نامی”، “سیامه‌ك چێهرازی” و “عه‌لی كرووشاتی” له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه بانگهێشت كراون.
ئه‌و سێ چالاكه سنفیه له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه به‌رده‌وام پروهندهسازیان بۆ ده‌كرێت و هێشتا كه‌لووپه‌له شه‌خسییه زه‌وت كراوه‌كانیان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای پشتیوانی كردن له‌و سێ موعه‌لیمه دڵسۆزه، په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگه‌یاند: سه‌ركوت و په‌روه‌نده‌سازی ناتوانێت ڕێگه له ڕێكخستن و خه‌باتی موعه‌لیمان بگرێت. موعه‌لیمانی دڵسۆزی ئێران پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له ده‌ست گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی به خواسته‌كانیان ده‌گه‌ن درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ن.