3
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی یاسووج له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌و بانگكرانه له سه‌ر سكاڵای ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌نجام دراوه و كورۆش جه‌لیل به “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” تۆمه‌تبار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو پێشتریش به‌هۆی چالاكییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراوه.