24
“مه‌تین حه‌سه‌نی” له بریندارانی چاوی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له شاری بۆكان، له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئه‌و ئیبلاغیه‌ی بۆ “مه‌تین حه‌سه‌نی نێردراوه، ناوبراو ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بۆكان بناسێنێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و شارومه‌نده‌ی به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه. “مه‌تین حه‌سه‌نی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، له ڕه‌وتی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چاوێكی له ده‌ست دا.