له ڕۆژانی ڕابردوودا، موحسن بورهانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و “حسێن جه‌عفه‌ری“، له بریندارانی شۆڕشی ژینا بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بانگهێشت كراون.
موحسن بورهانی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی قوم له‌سه‌ر یه‌كێك له لێدوانه‌كانی له كه‌مپه‌ینی پزیشكیان، په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كردووه. ناوبراو ڕۆژی ٢ی ڕه‌زبه‌ر و پاش ٨٠ ڕۆژ زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادسه‌رای ئینقلاب كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حسێن جه‌عفه‌ری، له بریندارانی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج، بۆ جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كراوه. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و شارومه‌نده‌ی به “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كرد و په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ ساز كرد.