ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ساناز ئاریان تب”، “یه‌كتا فه‌هه‌ندژ سه‌عدی”، “سپیده ڕه‌شنه‌و”، “دانیال عه‌باس زاده” و “سه‌مه‌د ده‌وڵه‌ت خواه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “ساناز ئاریان تب” له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه بانگهێشت كراوه و ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه به‌ناسێنێت. هه‌روه‌ها “شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی شیراز به ناوی “یه‌كتا فه‌هه‌ندژ سه‌عدی” كه پێشتر به دانانی وه‌سیقه‌ی ٨ ملیارد تمه‌نی ئازاد كرابوو، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه بانگهێشت كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سپیده ڕه‌شنه‌و” خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی سێ ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ندكرانی بۆ دادسه‌رای ئێڤین بانگهشت كراوه. له شاری مه‌شهه‌د خوێندكارێك به ناوی “دانیال عه‌باس زاده” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “سه‌مه‌د ده‌وڵه‌ت خواه” شارومه‌ندی خه‌ڵكی دێهده‌شت به هه‌مان تۆمه‌ت له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاره‌كانیانه‌وه بانگهێشت و بڕیاره لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكرێت.