6
ژینا موده‌ڕس گورجی، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی مافی ژنان كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كرابوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بانگهێشتی لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنه كرا.
به پێی ڕاگه‌یاندنی دادگای ئینقلابی شاری سنه، ژینا موده‌ڕس گورجی له تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بێ تاوان ناسێندراوه، به‌ڵام به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و به تۆمه‌تی “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتر به ٢١ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی هه‌مه‌دان سزا درابوو، به‌ڵام ماوه‌ی به‌ندكرانی كه‌م كرایه‌وه.