بانگكرانی یوونس ئازادبه‌ر چالاكی كرێكاری ڕه‌شت بۆ دادگا

له‌ درێژه‌ی سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا، یوونس ئازادبه‌ر چالاكی كرێكاری و كرێكاری خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یوونس ئازدبه‌ر ئه‌بێ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕدا خۆی به‌ لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت بناسێنێت. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌ته‌بلیغ دژی نیزاموبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریتۆمه‌تبار كراوه‌ و بڕیاره‌ چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له‌ دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به‌رگری له‌ خۆی بكات. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌یان بۆ حسێن ڕه‌ونه‌قی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران ساز كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net