بانگكران و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چالاكانی كرێكاری شاری سنه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، چه‌ندین چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌.

ناسناوی به‌شێك له‌و چالاكه‌ كرێكارییانه‌ بریتیه‌ له‌: جده‌لیل محه‌ممه‌دی، زاهد مورادیان، ڕه‌زا شه‌ریفه، ئارمین شه‌ریفه، ئارمانن نورزاد، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی، لوتفوڵڵا ئه‌حمه‌دی، ڕه‌فێق كه‌ریمی، دلێر نه‌سرۆڵڵاهی، په‌یام فه‌تحی، گوڵنار قه‌ده‌م خه‌یریان هاوژینی نه‌مر موزه‌فه‌ر ساڵح نیا، سه‌ید غالب حسێنی و یووسف گرامی په‌روه‌ر. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net