كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی، سیاسی، مافی ژن، مامۆستایانی زانكۆ و ڕۆژنامهنوووانانی باشووری كوردستان كه‌مپه‌ینێكیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی ده‌ست پێكردووه.
له بانگهێشتنامه‌ی چالاكانی باشووری كوردستان دا وێڕای ئاماژه‌دان به كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له سزای سێداره بۆ سه‌ركوتی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌ت ژنان، داوا له له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆماری عیراق، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هه‌موو حیزبه و لایه‌نه كوردییه‌كان كراوه به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و هێرشی به‌رده‌وامی دۆژمنان بۆ سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، ئه‌ركی ئینسانی، نه‌ته‌وه‌یی، ویجهدانی و ئه‌خلاقی خۆیان به‌جێ بێنن و ڕێگه له ئێعدامی ئه‌و دوو ژنه تێكۆشه‌ره بگرن. له كۆتایی دا داوا له هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كراوه په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بن.