بانگه‌وازی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ په‌یوه‌ست بوونی خوێندكاران به‌ كارزای نا بۆ ئێعدام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

دوو خوێندكاری به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی ئه‌میرحسێن مورادی و عه‌لی یوونسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا داوایان له‌ خوێندكارانی ئێران كرد بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌، په‌یوه‌ست به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدان بن.

ئه‌و دوو خوێندكاره‌ ناڕازییه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند: كاتێك ئه‌توانین له‌ سێداره‌ تێ بگه‌ین كه‌ هاوبه‌ندییه‌كه‌ت كه‌ تا دوێنی بزه‌ له‌سه‌ر لێوی بوو، دوای بانگكرانی بۆ ئێعدام چی تر ناگه‌ڕێته‌وه‌. كاتێك له‌ ئێعدام تێده‌گه‌ین كه‌ هاوار و ناڵه‌ی دایكی موحسن شكاریو فرمێسكه‌كانی دایكیمحه‌ممه‌د قوبادلووبێنینه‌ پێش چاو. كاتێك له‌ ترسناكی سێداره‌ تێده‌گه‌ین كه‌ ترسی له‌ ده‌ستدانی ئازادیخوازانی شارۆچكه‌ی ئێكباتان هه‌ست پێ بكه‌ین، گه‌نجانێك كه‌ پڕ له‌ هیوا و ئاواتن و له‌ده‌ستدانیان چاوی هه‌ر مرۆڤێك ته‌ڕ ده‌كات. ئێستا كات، كاتی یه‌كگرتووییه‌ و داوا له‌ هه‌موو خوێندكاران ده‌كه‌ین هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی په‌یوه‌ست به‌ كارزرای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net