
ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ورای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان له ئێران به بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌ك خوازیاری یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی منداڵانی گیانبه‌ختكردوو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو به مه‌به‌ستی تۆمار كردنی ناویان بوو.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له بانگهێشتنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له لایه‌ن ئه‌و شۆرایه‌وه تاكوو ئێستا ناوی لانیكه‌م ١٦٣ منداڵی گیانبه‌ختكردوو به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم تۆمار كراوه و ڕۆژانه ئاماره‌كان له هه‌ڵكشاندایه. له درێژه‌ی نووسراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به شێوه‌یه‌كی چالاك، به‌شداری بانگهێشتنامه‌كه ببن تاكوو تاوانبارانی دژ به خه‌ڵك سزا بدرێن.