بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوانی كرماشان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ١٦ی ڕێبه‌ندان

شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی كرماشان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ هه‌موو خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆببنه‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا هاتووه‌، ساڵانێكه‌ ده‌نگی مافخوازی خۆمان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردووه‌، به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ژیانمان دا ساز نه‌بووه‌ و هاوشێوه‌ی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. بۆ جارێكی دیكه‌ به‌هێز و ماندوونه‌ناس ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام تا ده‌نگی مافخوازی و دادخوازی خۆمان ڕه‌ساتر له‌ هه‌میشه دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری به‌رز بكه‌ینه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net