6
تۆڕی ژنانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له ناوچه‌ی مێزۆئه‌مریكا بانگه‌وازێكیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بڵاو كرده‌وه.
تۆڕی ژنانی داكۆكیاكاری مافی مرۆڤی مێزۆئه‌مریكا كه پێكهاتووه له سێ هه‌زار چالاكوانی ژن و ٣٠٠ دامه‌زراوه له وڵاته‌كانی مێكزیك، هێندووراس، نیكاراگۆئه، ئێلسالوادۆر و گواتمالا، یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی گیانیان بوون.