ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر له ڕاگه‌یاندنێكدا بانگی له ته‌واوی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كرد دژبه داگیركارییه‌كانی توركیا له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان هه‌ڵوێست بگرن.
به وته‌ی سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانی میسر، داگیركارییه‌كانی توركیا له باكووری سووریه و عێراق دیارده‌یه‌كی تازه نییه و نیشانه‌ی دۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری له توركیا و گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. ئه‌و هێرشانه ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌كاته ئامانج و خه‌ڵكی بێ تاران ئه‌بنه قوربانی كه به واتای پێشێلكردنی هه‌موو په‌یماننامه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ووم پێوه‌ره ئینسانییه‌كانه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه بێده‌نگی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگه‌پێدراو نییه و ئه‌بێ هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی جیهان له ئاست داگیركارییه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیسته هه‌ڵوێست بگرن.