بانگه‌وازی كادری ده‌رمان بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له‌ ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا داوایان له‌ هاوكاره‌كانیان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات كرد ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مان بگرن.

كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی ئێران له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و په‌رداختی ئیزافه‌كاری و كارانه بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net