3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كچانی شۆڕشگێڕی دانیشتووی وڵاتی سویس له چه‌ند په‌یامی جیاجیادا داوایان له كوردانی دانیشتووی ئورووپا كرد له ئاكسیۆنی ٣ی سه‌رماوه‌ز له شاری بێڕن بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌شداری بكه‌ن.
كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كورد داوایان له هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد پێكه‌وه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاپه‌ڕن و ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه ئازاترین ژنانی كوردستان به بیانووی بێ بنه‌ما له سێداره بدات. ژنانی شۆڕشگێڕی كورد ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووانه ڕووبه‌ڕووی سه‌ركوتی سیستماتكی ژنان نه‌بینه‌وه، كۆماری ئیسلامی درێژه به پێشێلكارییه‌كانی ئه‌دات.