موعه‌لیمان و كارگه‌رانی ئێران له بانگه‌وازێكدا داوایان له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد له ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعه‌لیمان، كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، قوتابیان، خوێندكاران، ژنان و په‌ره‌ستاران له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان دا خۆپێشاندان بكه‌ن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا هاتووه، خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و ئاگای ئێران، له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی كرێكار و ڕۆژی موعه‌لیمین، حاكمانی سه‌رمایه‌دار سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی مه‌رگن و سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمانی وڵات ڕووخاوه و ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمان، به‌هۆی دزی و گه‌نده‌ڵی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ قه‌ڵه‌وتر بووه‌ته‌وه. قوتابخانه‌كان بووه‌ته شوێنی ته‌ڕاتێنی پۆلیس و هێزه سه‌ركوتگه‌ركان، چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا له ژێر پۆتینی سه‌رمایه‌داران دا پشتی چه‌ماوه و به ناچار واز له ده‌رمان ده‌ێنن. ته‌نیا ڕێگه‌ی زیندوومانه‌وه‌مان په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه. له‌و ڕۆژه‌دا ده‌توانین هاوڕێ له‌گه‌ڵ كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، موعه‌لیمان و چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، دروشمه‌كانی “له ژێر باری سیته‌م ژیان ناكه‌ین، گیان له پێناو ئازادی فیدا ئه‌گه‌ین“، “كرێكار، موعه‌لیم یه‌كگرن“، “به‌ندكراوی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بێت“، “زۆڵم و سیته‌م ئیتر به‌سه، سفره‌كانمان خاڵییه” به‌رز بكه‌ینه‌وه.