بانگه‌وازی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراوی عه‌ره‌ب

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب بوون.

واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیه خوازیاری هەڵوشاندنەوەی خێرای سزای له سێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسیانە و دەستڕاگەیشتنیان به پارێزەری دیاریکراو، دەرفەتی کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکانیان، دادگایی کردنی دادپەروەرانەی ئەو هاووڵاتییه عەرەبانە بوون. واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە هه‌روه‌ها داوایان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان كردووه‌ کە بە دەستێوەردانێکی دەستبەجێ و چالاکانە، هاوکار بن لە هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی ئێعدام لە ئێران و ڕێگری لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیعەلی مەجدەم، موعین خەنفەری، محەممەدڕەزا مۆقەددەم و عەدنان غۆبەیشاوی بکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net