دامه‌زراه‌ی یه‌كڕیزی فه‌رقۆڵی ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی هامبوورگ له بانگه‌وازێك دا داوای له ئێرانیانی ئازادیخواز و گرووپه سیاسییه‌كان كردووه بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره یه‌ك بگرن.
له‌و بانگه‌وازه‌دا ئاماژه به دانووستانه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی و ئه‌گه‌ری نه‌رمی نواندنی دووباره‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره كراوه و جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری خه‌ڵكی ئێران یه‌گڕیزی و یه‌كگرتووییه. هه‌روه‌ها پاڵپشتی له به‌ندكراوانی سیاسی كه ئاڵاهه‌ڵگرانی خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامین، وه‌كوو ئه‌ركی هه‌موو ئێرانیانی ئازادیخواز ناو براوه و داوا له هه‌موو ئازادیخوازان و گرووپه سیاسیه‌كان كراوه تاكوو ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٥، له كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ تاوه‌كوو ٢ و ٣٠ خوله‌كی ئێواره له مه‌یدانی “ئایدا ئههره“ی هامبوورگ كۆببنه‌وه و له‌و ڕێگه‌وه ده‌نگی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی به گوێی جیهان بگه‌ینن.