5

“ئیدریس منبه‌ری” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشتی دادگای شاری سنه كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئینقلابی سنه، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه دواتر یه‌ك ساڵ له حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ته‌علیقی گۆڕدرا.