سێپه‌ند ئه‌حمه‌دی شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵی خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی و له بریندارانی شۆڕشی خه‌زه‌زڵوه‌ری ٩٨، به مه‌به‌ستی تێێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
سێپه‌ند ئه‌حمه‌دی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له شاری سیرجان به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌راتنی حكوومه‌ت بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركرا. لاقێكی ئه‌و چالاكه سیاسییه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك فه‌له‌ج بووه و ئێش و ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ێشێت. سێپه‌ند ده‌رچووی كارناسی باڵای ده‌روونناسییه و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ١٥ ساڵ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به زیندانیكردنی ئه‌و چالاكه سیاسییه هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی داوه و خوازیاری ئازادكردنی به دانانی وه‌سیقه بوون.