تووماج ساڵحی هونه‌رمه‌ندی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان كه به تازه‌ی له زیندان ئازاد كراوه، له گرته‌یه‌كی ویدیۆیی دا باسی له درووستكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه و بانگهێشتی بۆ دادگای ئه‌و شاره كردووه.
تۆماج له په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: پێشتر به‌هۆی خوێندنی گۆرانی ڕه‌پ چه‌ند جار محاكمه كراوه و ئه‌مجاره‌ش سه‌باره‌ت به خوێندنی بابه‌تێكی نوێ له‌سه‌ر ڕهپهرهكانی دیكه، په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و ئه‌و بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه نییه. ناوبراو وتی: هه‌ر ڕۆژێكی زیندان، ڕۆژێك له ژیان و تواناكانی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه. وێڕای هه‌موو ئه‌و غه‌دره‌ی له حه‌قم دا كراوه، ئاماده‌م گیانم فیدای هاووڵاتیانم بكه‌م. تووماج له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی دا دووپاتی كرده‌وه كه هیچ ئینسانێك نابێت به بیانووی بیر و هزری جیاواز زیندانی بكرێت، بوونی زیندانی سیاسی له هه‌ر وڵاتێك، نیشانه‌ی زه‌بوونی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه.