15
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دایه مینا سوڵتانی“، دایكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له لایه‌ن دادگای بۆكانه‌وه بانگهێشت كراوه.
ئه‌و دایكه دادخوازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی“ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “بێ حیجابی“، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای سزای شاری بۆكانه‌وه بۆ رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، بانگهێشت كراوه. ناوبراو له كاتی گیانبه‌ختكردنی كوڕه‌كه‌یه‌وه هه‌موو كات بۆ سزادانی تاوانباره‌كان و وه‌دیهاتنی عه‌داڵه‌ت، له مه‌یدانی خه‌باتدا به‌شداری كردووه، كۆماری ئیسلامی بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئه‌و دایكه دادخوازه تۆمه‌تی ناڕه‌وای به سه‌ردا سه‌پاندووه و ده‌یه‌وێت كۆتایی به داخوازییه‌كانیان بێنن.