بانگهێشتی ده‌یان كه‌س له‌ دوكاندارانی بۆكان به‌ نیه‌تی ڕێگری كردن له‌ مانگرتنی گشتی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له‌ دوكاندارانی به‌شداربووی مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان، له‌ لایه‌ن فه‌رمانداری شاری بۆكانه‌وه‌ بانگهێشت كراون.
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هو فه‌رمانداری شاری بۆكان به‌ بۆنه‌ی ڕێگری له‌ په‌یوه‌ستبوونی دوكانداران به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌ كوردستان لانیكه‌م ٥٠ دوكانداریان له‌و شاره‌ بانگهێشت كردووه‌ و به‌ڵێنیان پێ داوه‌ كه‌ حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌ندكراوی سیاسی “په‌خشان عه‌زیزی” هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه‌. به‌ڵام دوكانداران و كاسبكارانی ئه‌و شاره‌ به‌ بێ بایه‌خ دان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ڵێنه‌كانی هێزر ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامی به‌ مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net