5
عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادسه‌رای شاری ورمێ بانگهێشت كرا.
عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و به‌هۆی شكانی مۆره‌كانی كه‌مه‌ر، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كرا. عه‌بدۆڵڵا گوڵستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ١١٣ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا، به‌ڵام پاش په‌رداختی جهریمهكهی به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.