ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دوو منداڵی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی سه‌ردووشی مه‌ریوان، له لایه‌ن ئیداره‌ری ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و لێپرسیینه‌وه‌یان لێ كراوه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌م دوو منداڵه به ناوه‌كانی “میلان ڕه‌حمانی” و “مالك قادری“، به بیانووی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی نه‌ورۆز له ئاوایی سه‌ردووش سه‌ر به شاری مه‌ریوان، بانگهێشت كراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. ڕژیمی كۆماری ئیلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ڕێگری كردن له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی دا، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵكی شۆرشگێری كوردستانه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه پووچه‌ڵ كرایه‌وه و ڕژیم بۆ تۆڵه كردنه‌وه له خه‌ڵك ده‌ستی به شه‌پۆلێكی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان له كوردستان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی كۆنوانسیۆنی مافی منداڵان له جیهانه.