بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی بۆ دادگای كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌حمه‌د دره‌خشان، موعه‌لیم و نووسه‌ری خه‌ڵكی كه‌ره‌ج و حه‌سه‌ن باقری نیا، مامۆستای له‌سه‌ركار ده‌ركراوی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌ده‌وه‌ بانگهێشت كراون.

ئه‌حمه‌د دره‌خشان له‌لایه‌ن لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبانگهێشت كراوه‌ و ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، حه‌سه‌ن باقری نیا، مامۆستای ده‌ركراوی زانكۆی حه‌كیم سه‌بزه‌واری، له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به‌ته‌بلیغ دژی نیزام،بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری،تێكدانی ئاسایشی وڵات،بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌نداوهاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتتۆمه‌تبار و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی لقی ٩٠٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی مه‌شهه‌د كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net