بانگهێشتی دوو چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ئه‌هواز و ئه‌راك

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، كه‌وكه‌ب بۆداغی” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان و “محه‌ممه‌د سادقی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌راك له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “كه‌وكه‌ب بۆداغی” پێشتر سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا”، “چالاكی ته‌بلیغی دژبه‌ نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات” په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه‌ و ئه‌مجاره‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌شه‌وه‌ بانگهێشت كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، “محه‌ممه‌د سادقی” له‌ چالاكانی سنفی موعه‌لیمانی ئه‌راك به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی یه‌ك ساڵ حوكمی زیندان بۆ دادگای ئه‌راك بانگهێشت و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی مه‌عه‌لیمانی ئه‌راك ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٤ی هه‌مان مانگ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net