32
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵان،دوو چالاكی كرێكاری دیكه‌ی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری” و “شادمان به‌نی به‌شه‌ر” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌حمه‌د قه‌مه‌ری” و “شادمان به‌نی به‌شه‌ر” سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بانگهێشت كراون و هۆشداری به‌رێووه نه‌بردن و به‌شداری نه‌کردن له مه‌راسماتی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی کرێکاریان پێ داون. له رۆژانی رابردوودا چه‌ندین هه‌لسوراوی کرێکاری دیکه سه‌باره‌ت به ڕۆژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكار، بۆ ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو.