بانگهێشتی دوو چالاكی مه‌ده‌نی كورد به‌ بۆنه‌ی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ نوورئاباد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، دوو چالاكی مه‌ده‌نی كورد به‌ ناوه‌كانی كه‌یوومه‌رس میرزابه‌یگی(نووسه‌ر) و خه‌لیل محه‌ممه‌دی(شاعیر) به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ گوندی هه‌زارخانی سه‌ر به‌ شارستانی نوورئابادی لۆڕستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ گوندی هه‌زارخانی بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی نوورئاباد كراون و پاش لێپرسینه‌وه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net