6
سۆهه‌یلا مه‌تاعی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیبلاغیه‌ی دادگا له ڕۆژی ٢٢ی گوڵان ده‌ركراوه و سۆهویلا مه‌تاعی ئه‌بێ ڕۆژی ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی دێولان ئاماده بێت. به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، سۆهه‌یلا به “ته‌بلیغ دژی نیزام و له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣ دا به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو.