6
دوو چالاكی سینفی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت به‌ناوه‌كانی وه‌قاری و كه‌سایی بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ڕه‌شت بانگهێشت كراون و له شاری ساری، ڕۆژنامه‌وانێك به ناوی ئیلهام فه‌ره‌یدوونی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ژن و پیاوی خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوه‌كانی وه‌قاری و كه‌سایی به تۆمه‌تی “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره بانگهێشت كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیلهام فه‌ره‌یدوونی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ساری به بیانووی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكوومه‌ت بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراوه.