3
سێ ڕۆژنامه‌وان به ناوه‌كانی سوڵتانعه‌لی عابدی، فه‌رشید عابدی و مه‌نسوور ئیرانپور له‌لایه‌ن دادسه‌راكانی زاهدان و كرمان بانگهێشت كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كرمان له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا مه‌نسوور ئیرانپوری به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” بانگ كردووه. هاوكات سوڵتانعه‌لی عابدی و فه‌رشید عابدی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی زاهدان بانگهێشت كراون. شایانی باسه كه ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب سكاڵای له سه‌ر ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه تۆمار كردووه و به‌و بۆنه‌وه بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی زاهدان بانگهێشت كراون.