48
سێ ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ئابادان به ناوه‌كانی “ماندا سادقی”، “ئاره‌ش قه‌لعه گوڵاب” و “كورۆش كه‌ره‌م پور” هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینی ماندا سادقی به ناوی “ڕه‌زا محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئابادانه‌وه بانگهێشت كراون.
ماندا سادقی له په‌یامێكدا وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژین و دوو ڕۆژنامه‌وانی دیكه به ناوه‌كانی “ئاره‌ش قه‌لعه گولاب” و “كورۆش كه‌ره‌م پور” سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌یه‌كی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له پاییزی ساڵی ١٤٠١، بۆ دادگای ئینقلابی ئابادان بانگهێشت كراون و ئه‌بێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، خۆیان به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنن.